كوردی

ەک ەیادکێتاک ەل ەمەئ .% 2،7 یەژێر ەب ەناکەقۆش ێێرک یەوەندرکزرەب یرایزاوخ، ڵاسمەئ ۆب مێهلیو یەرەبوناخ یەکیرەش
!ەسەب رتیئ ەیاو نامێپ .نەواود ەل رۆز ،نێدرۆگسپۆکسیب یناکەقۆش یەبرۆز ەل ناکەیرازۆگتەمزخ
ەل ییازەڕان یکێیەوەنووبۆک ۆب نێرکەد تشێهگناب ناکەیچێرک ومەه 18:00 رێمژتاک ەمەشراوچ یژۆر ەوەیەنۆب مەب رەه
. (Vårväderstorget) تەیرۆتشێدەورۆڤ یەگسیئ ەل مێهلیو یلاکۆل یەگنیسون مەدرەب

———————————-

شەریکەی ویڵهێم بەردەوامە لەسەر پلانەکانی بۆ نۆژەنکردنەوەی شۆقەکانی لە گەرەکی بیسکۆپسگۆردێن. کۆمپانیاکە دەڵێت کە ئەوان لە ئیستادا بیر لە نۆژەنکردنەوەی ٦٠ شۆقە دەکەنەوە بۆ هەر ساڵێک. لە هەمان کاتدا ئەوان داوای بەرزکردنەوەی کرێ بە ڕێژەیێکی بەرز دەکەن بۆ ئەو کرێچیە تازانەی کە دەگوازنەوە بۆ ناو شۆقە نۆژەنکراوەکان.

ئێمە وەکو کرێچیەکانی شەریکەی ویڵهێم ئەم شتەمان زۆر بەلاوە سەیرە. ئەم شەریکە بە کرێدەرە لە ئەمڕۆدا بۆ خۆی خاوەنی ڕێژەیێکی بەرفراوان ماڵە لە گەرەکی بیسکۆپسگۆردێن کە لە خزمەتگۆزاریە ئاساییەکان بێبەشن. جا هەر لەبەر ئەوە باشتر وابوو کە ویڵهێم تەرکیزی بخستایێ سەر تواناکانی بۆ رێکو پێک کردنی شۆقەکانی ئێمە بە پیێ ستانداردە پەسەند کراوەکان.

ئێمە ئەمانەوێ هەمووی هەڵەکانوو، کەمووکۆریەکان لە ناو شۆقەکانماندا چارەسەر بکرێت بە بێ ئەوەی کە کرێکانمان بەرز بکرێتەوە. جا هەر لەبەر ئەوە، ئیستا ئێمە دەستمان کردوە بە هەڵمەتێکی راپۆرتدانی هەڵەکان. زیاتر بخوێنیەوە لە:

لە مانگی دیسامبردا ئەنجۆمەنی گشتی کرێچیەکان، هاوکات لەگەڵ تۆری کرێچیانی بیسکۆپسگۆردێن، وە هەروەها پانترارنا دانیشتنێکیان رێک خست بۆ کرێچیەکانی بانانهوسێن کە کۆلانانەکانی شۆڵد گاتان، وەرمەگاتان، هەروەها ڤەدێر لێکس تۆری دەگرێتە.

دەرکەوتەکان پیشانیاندا کە بەشێکی زۆر هەڵەو، کەموکۆری هاوبەش لە شۆقەکانی ئەم ناوچەیەدا بوونیان هەیە.

*٢٦ کەس لە ٢٧ کەسی حازر لە دانیشتنەکەدا باسیان لەوە کرد کە پەنجەرەی شۆقەکانیان کێشەی دزەکردنی هەوا، هەڵم کردن، کەڕوو،درز بردنو هەروەها دانەخستنو، نەکرانەوەیان هەیە. بە هەمان ڕێژە لە کرێچیەکان کێشەی هەواکێشو، گەرمای ماڵیان هەبو،بە شێوەیێک کە شۆقەکان زۆر ساردن.

*١٧ کەس لە ٢٧ کەسی بەشداربوو ئەوەیان خستە روو کە لە ناوەوەی حەمامەکانیاندا کەڕوو، شێێ، هەروەها رووکەشی بوونی هەیە. نزیکەی هەمان ڕێژە لە کرێچیەکان باسیان لە پلاکی شکاوو، عەرزی سواو کرد. مادام کە ئەم هەڵانە لە زۆربەی شۆقەکان دووبارە دەبنەوە، کەواتە باشتر وایە ویڵهێم بە زووترین کات وە بە بێ بەرزکردنەوەی کرێکان چارەسەری کێشەکان بکات. بۆ ئەوەی کە بگەین بە ئامانج، پێویستە ئێمە لە رێی راپۆرت کردنی هەڵەکان بۆ ماڵپەری ویڵهێم یارمەتیدەر بین بۆ زەقکردنەوەی ئەم کێشانەو، هەروەها کێشەی تر لە ناوچەکە دا.

www.willhem.se/serviceanmalan/

لە ماوەی سێ یەکشەمەی داهاتوودا، تۆ دەتوانی لە سەر چۆنیەنی راپۆرتی هەڵەکان، یارمەتی وەرگریت لە دراوسێکانت لە لۆکاڵی ئەنجومەنی گشتی کرێچیان، هەڵکەوتو لە وەرمەگاتانی ١٠ (Värmegatan 10).

لەم کاتو، رۆژانەی خوارەوە لوکاڵەکە کراوە دەبێت بۆ راپۆرتی هەڵەکان:

یەکشەمە ١٩ یانوواری، کاتژمێر ١٦:٠٠

یەکشەمە ٢٦ یانوواری، کاتژمێر ١٦:٠٠

یەکشەمە ٢ فیبرواری،کاتژمێر ١٦:٠٠

بە بێ سڵەما نەوەو لە رێێ ئیمایلەوە وێنەی کەمووکۆڕی ناو شۆقەکەت بنێرە بۆ: hyreshusenibiskopsgarden@gmail.com

تا بەڵکو ئێمە بتوانین رێێ پیشاندانی واقعیاتی ژیانی خۆمان بۆ خەڵکانی تر، زەختەکانمان بۆ سەر ویڵهێم فراوانتر بکەین.وێنەکان لە سەر ئەم پەیجەی خوارەوە بە بێ ناوەنیشانی ئێوە بڵاو دەکرێنەوە، بەڵام بە بە دڵنیایەوە دەکرێت باسمان بۆ بکەن کە لە کام کۆڵاندا دەژین.

https://www.facebook.com/pages/Hyreshusen-i-Biskopsgården-brister

https://biskopsgardensframtid.wordpress.com/

Annonser

Kommentera

Fyll i dina uppgifter nedan eller klicka på en ikon för att logga in:

WordPress.com Logo

Du kommenterar med ditt WordPress.com-konto. Logga ut /  Ändra )

Google+-foto

Du kommenterar med ditt Google+-konto. Logga ut /  Ändra )

Twitter-bild

Du kommenterar med ditt Twitter-konto. Logga ut /  Ändra )

Facebook-foto

Du kommenterar med ditt Facebook-konto. Logga ut /  Ändra )

Ansluter till %s